نەوسوو؛ بریندارکردنی دوو مێرمنداڵی ١٦ساڵه لە لایەن هێزه چەکدارەکانی رژیمی ئێران

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK‏، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو منداڵ بە ناوەکانی پارسا حوسێنی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی بڵبزان و سەهەند(فامیلی نادیار) تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی دەرە بەیان، سەر به شاری پاوە، لە کاتی کۆلبەری لە کەرتی سنووری نەوسوو، له لایەن پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێران کەوتنە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە سەختی بریندار بوون.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، پاسەوانەکان راستەوخۆ و لە مەودایەکی نزیک، بە کڵاشینکۆف و چەکی راوکردن تەقەیان لەم منداڵانە کردووە، کە لە ئەنجامدا، پارسا حوسێنی لە ڕان و هەروەها سەهەندیش له پشت و سمتەوە بە سەختی بریندارکران و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان لە شاری پاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، برینەکانی ئەو هاووڵاتیانە سەختە و باری جەستەیییان ناجێگیره.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net