پیام سایت سیاسی خبری

نەوسوو؛ بریندارکردنی هاووڵاتییەک له کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ١٨ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی فایەق بێهینا خەڵکی سەقز، له هێڵی سنووری نەوسوو، ڕاستەوخۆ لەلایەن پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە.

جێی ئاماژەیه کە بەپێی وێنەی تیشکی ئەم هاووڵاتییە، زیاتر لە ٥٠ فیشەکی لە لای چەپی جەستەیەوە بەرکەوتووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی پزیشکی.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *