پیام سایت سیاسی خبری

هەمدیسان زارا نەبیزادە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی زارا نەبیزادە خەڵکی مەهاباد پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە لەگەڵ منداڵە ٥ ساڵەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

جێی سەرنجە کە زارا نەبیزادە بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی ڕاپەڕین، ناڕەزایی و مانگرتنی خەڵک بەرانبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *