هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی مامۆستا بۆکانی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە٢١ی جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی مامۆستا مەلا محەممەد خزرنژاد، ناسراو بە مامۆستا بۆکانی، کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا دەستبەسەر کرابوو و بە (افساد فی الارض) تۆمەتبار کرابوو، هەڵوەشایەوە.

ئەم پیاوە ئایینییە، له٢٨ی خەزەڵوەری٢٧٢٢، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، گوازرابوویەوە.

مەلا محەممەد خزرنەژاد، پێشتر لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلاب لە ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزا نەجەف‌نژاد، بە تۆمەتی افساد فی الارض سزای سێداره، بە تۆمەتی شکاندنی یەکپارچەیی وڵات سزای پازده ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی بانگەواز دژی نیزام یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.

شایانی باسه کە، حوکمی هەڵوەشاوەی لەسێدارەدانی مامۆستا، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن دادگای باڵا پەسەند کرابوو.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net