ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٧ی نوامبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ساڵه‌وه‌گه‌ڕی شۆڕشی كرێكاریی ڕووسیه‌یه. ١٠٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا، له حاڵێكدا كه شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كه له لایه‌ن هێزه ئیمپریالیسته‌كانی ڕه‌قیب، له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ی دابه‌شكاریی جیهان هه‌ڵگیرسابوو و مرۆڤایه‌تیی له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ریه‌تێكی تازه به‌ره‌وڕوو كردبۆوه، چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش له ڕووسیه به ڕێبه‌ری و ڕێكخهریی حیزبی بۆلشویك، له درێژه‌ی دوو ده‌یه خه‌باتی سه‌خت و خوێناویدا، نه ته‌نیا دیكتاتۆریی تێزار، به‌ڵكوو ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و سیاسی سه‌رمایه‌داریی زاڵیان ڕووخاند و ده‌سه‌ڵاتی كرێكاران و هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كانیان له ڕووسیه جێگیر كرد.
شۆڕشی ڕووسیه له دوو قۆناغدا به سه‌ره‌نجام گه‌یشت. سه‌ره‌تا له مانگی فێوریه‌ی ١٩١٧ پاش كۆمه‌ڵێك مانگرتن، خۆپیشاندان و تێكهه‌ڵچوون، نیكۆلای دووهه‌م، دوایین تێزاڕی ڕووسیه له‌سه‌ر كار لاچوو و ده‌وڵه‌تێكی كاتی له ژێر چاوه‌دێریی گێئۆركی لووف و ئه‌لێكساندر كێرنێسكی پێكهات. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی كاتی، سه‌ر به لایه‌نی مۆنشویكی حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی كرێكاریی ڕووسیه بوون. به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كاتییه نه‌یتوانی تاكه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ڕووسیه‌دا زاڵ كات. له ئاكامدا هاوسه‌نگییه‌كی هێزی دوو لایه‌نه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ڕووسهدا زاڵ بوو. ده‌وڵه‌تی كاتی له‌سه‌ره‌وه حكوومه‌تی ده‌كرد و شۆراكانیش به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵگایان له خواره‌وه به‌ده‌سته‌وه گرتبوو. له مانگی ئاوریلی هه‌مان ساڵدا “وێلادیمیر لێنین” ڕێبه‌ری حیزبی بۆلشویك كه پێشتر دووخرابۆوه، گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕووسیه. بۆلشویكه‌كان به ڕێبه‌ریی لێنین، گه‌لێك درووشمی وه‌ك “ئاشتیی خێرا، هه‌موو ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته ده‌ست شۆراكان، كۆنتڕۆڵی كرێكاریی كارخانه‌كان“یان هێنایه گۆڕێ و ڕایانگه‌یاند كه “زه‌وی هی ئه‌و كه‌سه‌یه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات“. ده‌وڵه‌تی كاتی دژبه‌م درووشمانه بوو. به‌ڵام ئه‌م درووشمانه به‌ره‌به‌ره گشتگیر بوون. شاره‌كانی سه‌ن پێتێرزبۆرگ و مۆسكۆ، ببوونه ناوه‌ندی گه‌رمی شۆڕش و هاوكات له گونده‌كانیش زه‌وی له كۆنتڕۆڵی زه‌مینداره گه‌وره‌كان هاتبووه ده‌رێ و وه‌رزێران زه‌وییه‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كردبوو. به‌مجۆره به‌ستێنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ شۆڕشێكی دیكه و زه‌وت كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن چینی كرێكار، به ڕێبه‌ریی حیزبی بۆلشویك، دابین كرا. لێنین پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له ته‌بعید، ده‌ستبه‌جێ، پلاتفۆرمی حیزبی بۆلشویكی بۆ قۆناغی دووهه‌می شۆڕشی ڕووسیه، كه متمانه‌پێكراوترین به‌ڵگه‌ی ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌یه له سه‌ده‌ی ٢٠دا، له‌ژێر ناوی “تێزه‌كانی ئاوریل” بڵاو كرده‌وه.
ڕۆژی ٦ی نوامبر و له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكی كۆنگره‌ی دووهه‌می شۆراكاندا، به پێشنیاری لێنین، ڕاپه‌ڕینی كرێكاران و سه‌ربازانی هێزی ده‌ریایی بۆ ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی كاتی و پێدانی گشت ده‌سه‌ڵات به شۆراكان، ده‌ستیپێكرد. له وڵام به‌م بانگه‌وازه‌ی حیزبی بۆلشویك بۆ ڕاپه‌ڕین، ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆشكی زستانیی، شوێنی نیشته‌جێ بوونی ده‌وڵه‌تی كاتی، گه‌مارۆ دران. ڕۆژی دواتر واته ٧ی نوامبر، له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، هه‌م كۆشكی زستانی و هه‌م ده‌وڵه‌تی كاتی ڕووخان و كرنێسكی هه‌ڵات. هه‌ر ئه‌و شه‌وه گۆنگره‌ی دووهه‌می شۆراكان به‌ڕێوه‌چوو كه پتر له ٤٠٠ نوێنه‌ر تێیدا به‌شدار بوون. كاتژمێر ١٠ی به‌یانی، په‌یامی كۆنگره ڕووبه هاووڵاتییانی ڕووسیه بڵاوكراوه. له په‌یامه‌كه‌دا هاتبوو: “ده‌وڵه‌تی كاتی ڕووخا. شۆراكان ده‌سه‌ڵاتی دهوڵتییان به‌ده‌سته‌وه گرتووه. بژی شۆڕشی كرێكاران، سه‌ربازان، وه‌رزێران“. ڕۆژی ٧ی مانگی نوامبری ساڵی ١٩١٧ (به ڕۆژمێری ڕووسی ٢٥ی ئۆكتۆبر)، وه‌ك ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كرێكاری له ڕووسیه، له مێژوودا تۆمار كرا. واته شۆڕشێك كه ڕوودان و گۆڕانكاریه‌كانی دواتری، مه‌سیری مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌می دیاری كرد.
شۆڕشی ئۆكتۆبر، شۆڕشی به‌ره‌ی چه‌وساوه‌كان دژبه نیزامی كۆیلهتیی مزدیی سه‌مایه‌داری، شۆڕشی به‌شێك له چینی كرێكاری جیهانی بوو كه چه‌رخه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستی به‌توانای ئه‌و هه‌ڵده‌سووڕا، و له هه‌مان حاڵ‌دا هه‌موو میحنه‌ت و ئازاره‌كان له‌سه‌ر شانی قورساییان ده‌كرد.
شۆڕشی ١٩١٧ی ڕووسیه بۆ دووهه‌مین جار له مێژوودا و پاش كۆمۆنی پاریس له ساڵی ١٨٧١، وه‌ك یه‌كه‌می شۆڕشین كرێكاری به درووشمی “هه‌موو ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته ده‌ست شۆراكان” چینی كرێكاری ئه‌م وڵاته‌ی برده ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی شۆراكان ده‌ستبه‌جێ خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی به‌سه‌ر زه‌ویه‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و زه‌ویی مالیك و ده‌وڵه‌ت و كلیسای كرد به مڵكی گشتی و خستییه ئیختیار هه‌موو زه‌حمه‌تكێشانه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی شۆرایی كرێكاران، ده‌ستبه‌جێ، به‌رابه‌ریی كامڵی مافی ژن و پیاوی له هه‌موو بواره‌كانی وه‌ك ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی به‌یاسا ده‌رهێنا و ئایینی به‌ته‌واوی له ده‌وڵه‌ت جیا كرده‌وه و ده‌ستی كلیسای له كاروباری ده‌وڵه‌تی و له‌وانه له په‌روه‌رده و بارهێنان دا، به‌یه‌كجاری كورت كرده‌وه. شۆڕشی كرێكاری ڕووسیه، مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانی له‌م وڵاته‌دا وه‌دی هێنا.
ئه‌م شۆڕشه زه‌ربه‌یه‌كی جیدیی له نیزامی جیهانیی سه‌رمایه‌داری دا و له لایه‌كه‌وه ڕق و نه‌فره‌تی گشت سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان و دوژمنانه‌ترین كاردانه‌ی ئه‌وانی لێكهوتهوه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، شه‌پۆلی به‌ته‌وژمی عه‌داڵه‌ت و ئازادیخوازیی، له سه‌رتاسه‌ری گۆی زه‌وی، وه‌ڕێخست. كاریگه‌ریه‌كانی شۆڕشی كرێكاریی ١٩١٧ی ڕووسیه له جیهاندا تا ڕاده‌یه‌ك بوو كه بورژوازیی ڕۆژئاوا له ترسی دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشه، ده‌ستی دایه ڕێفۆرم گه‌لێكی وه‌ك مافی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌مووان به‌تایبه‌ت بۆ ژنان، بێبه‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده و بارهێنان بۆ گشت منداڵان، په‌سند كردنی مافی بیمه و خانه‌نشینی بۆ به‌ساڵاچوان و هێنانه خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كار بۆ ٨ سه‌عات. شۆڕشی كرێكاری ڕووسیه كاریگه‌ریی مه‌زنی له‌سه‌ر خه‌باتی ڕزگاری به‌خشی جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراو دانا و خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو بوو له‌وه‌یكه به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكار، له مانه‌وه‌ی هیچ جۆره سته‌م و نابهرابهریهكدا نییه و په‌یگیرترین پێشڕه‌وی ڕێگای ڕزگارییه دژبه گشت سته‌م و نابه‌رابه‌رییه‌كان. له ساڵی ١٩٢٢دا یه‌كییه‌تیی سۆڤیه‌ت، له پێكه‌وه په‌یوه‌ست بوونی خۆبه‌خشانه‌ی نه‌ته‌وه غه‌یره ڕووسه‌كان پێكهات. بێگومان، به‌هۆی ئه‌م دهستكهوتانهوهیه كه سهرجهمئهومێژوونووسانهی
كه ویژدان و قه‌ڵه‌می خۆیان به نیزامی سه‌رمایه‌داری نه‌فرۆشتووه، دان به‌وه داده‌نێن كه شۆڕشی كرێكاریی ڕووسیه، گه‌وره‌ترین خاڵی وه‌رچه‌رخانی هه‌موو مێژووی مرۆڤ بووه. هیچ گۆشه‌یه‌ك له‌م جیهانه‌دا نییه كه به‌جۆرێك ئه‌م ڕووداوه مه‌زنه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانه‌نابێ.
حكوومه‌تی كرێكاریی ڕووسیه، به هیمه‌تی ملیۆنان مرۆڤ كه تا دۆینێ سووكایه‌تییان پێده‌كرا و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرا و وه‌ك كۆیله‌ی سه‌رمایه كاریان پێ ده‌كرا، هیوای ڕزگاریی له‌ناو دڵی سه‌دان ملیۆن كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و سته‌ملێكراوی سه‌رتاسه‌ری جیهان، زیندوو كردبۆوه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌ره‌تاییه، كه سۆسیالیسمی زانستی، چرای ڕێنمای بوو، به فیداكاری و گیانبازیی بێ وێنه له مێژوودا، مسۆگه‌ر بوو. به‌ده‌ر له‌وه‌یكه حكوومه‌تی كرێكاری له قۆناغه‌كانی دواتردا تووشی چ چاره‌نووسێك بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌و ئاسته‌شدا خۆی خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مه‌زن بوو له مێژووی مرۆڤدا. هه‌م سه‌ركه‌وتن و هه‌م پرۆسه‌ی شكستی سۆڕشی كرێكاری له ڕووسیه، هه‌ڵگری گه‌لێك ده‌رس و ئه‌زموونی به‌نرخه كه ده‌توانێ ڕێگای خه‌باتی چینایه‌تی و شۆڕشی كرێكاران له ئێران و جیهان، له هه‌موو بواره‌كاندا دژبه به‌ربه‌ریه‌تی زاڵ به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆدا، خۆش بکات و به پشت به‌ستن به هێزی وشیار و ڕێكخراو، ڕێگای گه‌یتشن به سۆسیالیسم، نزیکتر بكاته‌وه.
ئەمڕۆ سەرمایە کەوتووەتە ناو قەیرانێکی قووڵی پێکهاتەیی و حکوومەتە ئیمپریالیستی و سەرمایەدارییە گەورەکان لە دوو بلۆکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە ململانێیەکی خوێناویدان. بەرهەمی ئەم ململانێیە، بریتییە لە شەڕی ئۆکراین و فەلەستین، وێرانبوونی هرچی زیاتری ژینگە، پەرەسەندنی نایەکسانی قووڵی دارایی و سیاسی و کۆمەڵایەتی، پەرەسەندنی ژمارەی برسییەکانی جیهان، منداڵانی کار، قەرزی سەدان تریلیۆنی و گەلێک بەڵا و نەهامەتی دیکە. سیستەمی سەرمایە جیهانی گەیاندووەتە لێواری هەڵدێر. لە جیهانێکی لەم شێوەیەدا، شۆڕشێکی سۆسیالیستی پێویستە بۆ ئەوەی لە وانە بەنرخەکانی شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبر ئەزموون وەربگرین. زەمینەی بابەتیی بۆ شۆڕشێکی لەو شێوەیە ئامادەیە و هەوڵ و تێکۆشانی ماندوویی نەناسانەش بۆ خۆشکردنی هەلومەرجی زێهنی لە ئارادایە.