پیام سایت سیاسی خبری

ورمێ؛ بەردەوامیی دەستبەسەربوون و دۆخی هەڵپەسێردراوی زەکەریا کەریمی له زیندان

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زەکەریا کەریمی کوڕی عومەر خەڵکی مەهاباد، کە خاوەنی ٤ منداڵە، دوای ٢ مانگ و ٢٢ ڕۆژ، هێشتا لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو له زیندانی ورمێی ڕژێمی ئێران، ڕاگیراوه.

پێویستە بگوترێ، ئەم هاووڵاتییە برای ئەیووب کەریمییە کە لە ٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە، دوای ١٤ ساڵ بەندکران، لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە سێدارە درا.

جێی ئاماژەیه کە ناوبراو، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا دایکیان رەخنە و ناڕەزایەتی خۆی لە دەرکردنی حوکمی ناڕەوای ئێعدامی ئەیوب کەریمی دەردەبڕێ و داوای چارەسەر و پشتیوانی لە خەڵک دەکات، ڕۆژی ٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشتەوە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕژێم له ورمێ ڕاگوێز کرا.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *