پیام سایت سیاسی خبری

ورمێ؛ بەردەوامی له ڕاگرتنی ژنێکی وەرزشوان له لایەن تێرۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپاوه

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ناوەندی هەواڵگریKMMK، ئەفسانە شاهی وەرزشوانی بۆکانی، کە سێ حەفتە پێش، بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران، لە ماڵی خۆی دەسبەسەر کرا، ئێستاش له گرتنگەکانی سپا ڕاگیراوه.

ئەم هاووڵاتییه کە له ڕۆژی دەی جۆزەردانەوە دەسبەسەر کراوە، تەنها دووجار پێوەندی کورتی تەلەفونی له گەڵ بنەماڵەی هەبووه و تا ئێستا له مافی دیدار و پارێزەر بێبەش کراوه.

جێی ئاماژەیه، ڕۆژی بیست‌وشەشی جۆزەردان، جەعفەر(دارا) ئەمینی، زیندانی سیاسیی پێشوو و کوڕە پووری ئەفسانە، له لایەن هێزی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سپا له بۆکان، دەسبەسەر کرا.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *