ورمێ؛ مانگرتنی شاکر بێهرووز بە هۆی دۆخە هەڵپەسێردراوەکەی لە زیندان

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شاکر بێهرووز، زیندانی سیاسی تەمەن 34 ساڵ، کوڕی سەلیم و خەڵکی ناوچەی دێزەج-ی سەر بە ورمێ، کە دوای کۆتاییهاتنی حوکمە پێنج ساڵەکەی، تا ئێستاش لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ یەکلایی نەکراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، دەستی بە مانگرتن کردووە.

ئەم هاووڵاتییه، پێشتر لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردیدا، بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگەی ئەندامێتی لە یەکێ له حیزبە کوردییەکانی دژ بە ڕژیم و کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران، لەلایەن دادگای تاوانەکانی حکوومەتەوە دادگایی کرا.

شاکر بێهرووز، کە سزای پێنج ساڵ زیندانی، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی رژیم بە سەریدا سەپێندرابوو، کۆتایی پێ‌هێنا، لە لایەن لقی یەکی هەمان دادگاوە، بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران، سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێندرا و سزاکەشی له لایەن دادگای باڵاوە پەسەند کرابوو. بەڵام به وەرگرتنی رەزایەت لە بنەماڵەی کوژراو، سزاکەی داشکێنرا بۆ دە ساڵ و پاشان دە ساڵەکەش بەر لێبوورانی بۆنەیی کەوت.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییه پێشینەی ئەندامێتی یەکێک له حیزبە کوردییەکانی هەیه، کە دوای مانگێک ڕاگرتنی له یەکێک له دەسبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، له خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی، گوازرایەوە بۆ زیندانی ورمێ.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net