پیام سایت سیاسی خبری

پیرانشار؛ دەسبەسەری دوو هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

هەینی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئەمین بازیان٢٩ساڵ تەمەن و وەیسە(سایکۆ ڕۆژ) ٢٥ساڵ تەمەن خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم هاوڵاتیانە کراون بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *