چوارهاوڵاتی لەسایین قەڵا دەستبەسەر کران

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بە پێی زانیاری ناوەندی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،
پێنج شەممە ۲۰ـی گوڵانی ۲۷۲٤ـی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێران لە گوندی حاجی ئاوای سەر بە سایین قەڵا هەڵیان کوتایە سە ماڵی چوار هاوڵاتی بە ناوگەلی عوسمان عەباسی، ڕەحمان خوسرەوی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی و دوای دەسبەسەرکردنیان گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی هەواڵەکە، هێزە سەرکوتکەرەکان بەبێ نواندنی حوکمی دادوەر و بە شێوەی هۆڤانە ئەو جوار هاوڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

بە پێی وتەی سەرچاوەناوخۆییەکان: هێزە ئەمنییەتییەکان بەهۆی بەشداری ناوبراوان لە ئاهەنگی نەورۆز هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندەکەو ناوبراوانی دەسبەسەر کردووە.

جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتن و بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی ئەم چوار هاوڵاتییە، بەدەستەوە نییە.
م.ە

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net