چۆرام؛ چیرۆکی گیانجەختکردنی ژنێکی گەنج

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سێشەممە ٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، ژنێکی هاوڵاتی بەناونیشانی ناهید خانی ٣٠ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری چۆرام سەربە شاری دێدەشت گیانی بەخت کردووە کەلەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەخۆکوژی ڕاگەیەندراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕووداوەکە، هاوڵاتی ناهید خانی لەگەڵ
هاوسەر و دشەکەی لەناو ماشێندا بەرەو دێدەشت ئەچوون کە لە لایەن دشەکەیەوە دەدرێتە بەر جنێو و سووکایەتی، پاش گەڕانەوەیان بۆ ماڵ گلەیی لە مێردەکەی دەکات کەبەو بۆنەی هاوسەرکەی پەلاماری دەدات و بەدڕندانە شێوە لێی دەدرێت، پاش ئەو هەڵسووکەوتەی هاوسەرەکەی لەڕێی تێلەفوونەوە ماڵی بابی خۆیشی لە ڕووداوەکە ئاگادار دەکاتەوە کە نەک تەنیا هاریکاری ناکەن بەڵکوو سەرکوت و داوای خۆگەنجانی لێدەکەن( ژنی باش ژنی خۆڕێخەرە).

شیاوی باسە کە ئەم ژنە نیشتەجێی یەکەیەکی نیشتەجێبوونە کە بنەماڵەی هاوژینەکەیشی لە هەمان ئەپەرتمان دەژین کە ڕۆژی دواتر پاش ئەوەی خەسووی سەردانیان دەکات لەوپەڕی سەرسووڕماندا دەبینێ ناوبراو گیانی لەبەر نەماوە.

جێی سەرنجە کە، بنەماڵەکەی لە ناردنی تەرمی ئەم ژنە گەنجە بۆ پزیشکی یاسایی خۆدەبوێرن و لە گۆڕستانی سپاخێنگەی شاری چۆرام ئەسپەردەی خاکی دەکەن.
گەرچی هۆکاری ئەم خۆکوژییە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە خۆکوژی ڕاگەیرنراوە بەڵام هیچ ئاسەوارێک لە خۆکوژی یان کەرەستەی خۆکوژی نەدۆزراوەتەوە و هۆکاری مردنی ئەتوانێ ڕاوەستانی دڵ لەبەر زۆربوونی نیگەرانی یان تەنانەت لێدانی هۆڤانەوە بووبێت.

پیاوسالاری هۆکارێکە دەبێتە ئاستەنگی و پێشێلکاری مافی ژنان. لە کۆماری ئیسلامیشدا ئایدۆلۆژیای دینی کاریگەری زۆری هەبووە وەکوو: دەسڕانەگەیذتن بە پەروەردە و کار، هەڵاواردن لە یاساکانی بنەماڵە و کۆمەڵگا و ئاستەنگی لە مافی ئابووری ژنان. ئەم دۆخە پێویستی بە سەرنجدان و چاکسازی جیددیە بۆ ئەوەی مافی ژنان بچێتە بواری جێبەجێبوونەوە و هەموو ژنان بتوانن بەشێوەی یەکسان لە کۆمەڵگا بەشداری بکەن و دەستیان بە مافەکانیان بگات.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net