چی لە پشتەوەی ئێعدامی بەردەوامی هاوڵاتییانی کوردەوەیە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئێستە لە ژێرناوی جیاواز سەرقاڵی کوشوبڕ و ئێعدامی خەڵکی ئێران بە گشتی و گەلی کورد بەدیاریکراوی بووە و ئەم پرسە لەلای ئەو ڕێژیمە مرۆڤکوژە وەکوو دیاردە و پڕۆسە بووە و هەیە و بەردەوامیش دەکات.
جیاواز لە لێکتر ترازانی جومگەکانی کۆمەڵگە و دیاردەی ئاسمیلاسیۆنی گەلی کورد، هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر تاک و کۆی کورد وەکوو
لەک و لوڕەکان زیاتر لە هەر دەمێکیتر کەوتوونەتە بەر شاڵاوی ڕەشەکوژی و ئێعدامی بە کۆمەڵ و ڕۆژانەی ئەو سیستەمە گەندەڵ و دژە مرۆیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە بەردەوام بووە کە ڕووماڵکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە، هەموو زێهنیەت و دیوە شاراوەکانی ئەو سیستەمە تاوتۆی دەکات و بە سەرنج و وردبینییەوە دەپەرژێتە سەر ڕووداو حاڵەتە ئاوارتەکان و جگە لە سیستەمی سیستەمانەی ئەو دەسەڵاتە نگریسە، لایەنەکانی دیکەیشی هەڵسەنگاندووە و بۆی ئاشکرا بووە و بۆ ڕای گشتیشی دەردەخات کە بەتایبەتی ئێعدامی هەڕەمەکی ئەم دوو مانگەی دوایی لە ئێران چ مەبەستێکی لە پشتە و دەیهەوێ چی بە گوێی کۆمەڵگەی ئێران لەڕێی کوشتووبڕی کوردەکانەوە بگەیەنێت.

ووشیارییەکی مەزنی نەتەوەیی لە خۆرهەڵاتی کوردستان بڵێسەی گرتووە و پانتاکەی سنوورە دەسکردەکانی ناو هەرێمەکانی کوردستانی بڕیوە و ئەو جیاوازییە جوگرافی و ئیتنیکیەی کە دەسەڵاتی داگیرکەر بە ساڵان بناغەی دامەزرانبدبوو هەڵوەشاندۆتەوە و هەموو هاوڵاتیانی هەرێمەکانی کرماشان و لوڕستان و لەک کە لە پانتای ئێران بڵاوەیان پێکراوە
کۆک و یەکانگیرن لەسەر پرسی نەتەوەیی و ڕێگەنادەن چیتر دەسەڵاتی پاوانخوازی ئێرانی لە قازانجی خۆی و گەلی باندەست ئەوان وەکوو ئیتنیک یان قەومێک بناسێنێ و بۆ سەرکوت و داپڵۆسینی گەلەکەی خۆیان دەکاریان بگرێت.
چیتر لەک و لوڕەکان لەو سیستەمە قرێژەدا ڕێگەیان نابێتەوە و دەزانن سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکە دژی نەتەوەکەی خۆیان جارێک لە ژێر ناوی پان ئێرانیزم و جارێکیتریش لەژێر ناوی ئیسلامی شێعی بەکرێیان بگرێت، سەرەڕای ئەوەیش لە هەژارترینی ناو جوگرافیای سیاسیی ئێرانن، هەر بۆیە بەزۆری و بەتایبەتی دوای شۆڕشی ژینا ڕووی ڕاستەقینەی پلانەکەیان بۆ دەرکەوت و هەنووکە بەناوی کوردایەتییەوە تێکۆشان دەکەن و ئەمە بەلای سیستەمی داپڵۆسێنەرەوە پەسندنەکراوە و دەیهەوێ بە. تۆقاندن و چاوترسێنکردنیان وزەیان ببڕێت و هەموو گەلانی ئێران پاسیڤ بگات و لەم
هەڕەتی هەڵاوسان و شکستی ئابووریەدا زاوتەی کۆمەڵگا دابمرکێنێت.

وەک دەزانرێت و لە هەواڵە بڵاوکراوەکانیشدا دیارە ئەم ئێعدامانە زۆرتر لە ژێر ناوی مادە هۆشبەرەکانە و گەرچی لە بێدەنگی و کڕوکپی ڕاگەیاندنەکان دەستی داوەتە کوشتنی حکوومەتی بەڵام بۆ هەر لایەک ڕوونە کە سپای پاسداران بۆ خۆی مافیای مادە سڕکەرەکانە و لە هەموو کوردستان لەڕێی دەست و پێوەندییەکانییەوە بڵاوی دەکاتەوە، بەڵام هەر بۆ خۆیشی ئەو تۆمەتەیان دەخاتەپاڵ و هەڵیاندەواسێت.

ئێمە وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بانگەوازی ئەم کارەساتە دەورووژێنین و هەموو لای لێ ئاگادار دەکەینەوە و مەحکوومی دەکەین و داوا دەکەین بەرانبەر بەم کۆمەڵکوژییە بێ هەڵوێست نەبن و کاردانەوە بنوێنن و لە ئاست باڵادا نقاشی لەسەر بکەن باچیتر ماشێنی تیرۆر و ئێعدام گیانی گەنجانی کورد و لوڕ و لەک دانەپاچێت لە حاڵەتێکدا ئەم گەنجانە هەرە زۆریان خێزاندار و خاوەنی منداڵن و تەنیا سەرچاوەی داهات و بژێوی بنەماڵەکانیانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net