ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی مارچ ۲۰۲۴

Print Friendly, PDF & Email

‎ک.م.م.ک:

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی مارچ ۲۰۲۴ بە
‎هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆکرداوەتەوە.
‎ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆڤییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.

‎حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .
‎پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

‎ئێعدام
‎لەم مانگە دا سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان هەروا بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ٤ کەس ئێعدام کراون.

‎دەستبەسەری و زیندان
‎لەم مانگەشدا هەروەها دەستبەسەری و زیندانی کردن بەشی هەرە زۆری ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی٤٢ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون، رێژەی گیراوانی ژن ١ کەسن کە حووکمی زیندانیان بەسەرداسەپێندراوە. بە گشتی ١٢ کەس ٣٩ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

‎کۆڵبەر و کاسبکار
‎کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ١٣ کۆڵبەر کووژران، ٦٤ كۆڵبەر و كاسبكار بە گرانی بریندارن.

‎خۆکوژی و قەتڵ
‎ڕێژەی خۆکوژی و قەتڵی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی بووین. لەم مانگە دا، ١١ ژن و ٩ پیاو خۆیان کوشتووە و هەروەها ٤ ژن و ١٠ پیاو کوژراون.

مین

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا بە هۆی تەقینەوەی مین ٣ کەس بەگرانی بریندار بووە ١ کەسی تر بە هووی تۆندی برینە کانی گیانی لەدەست دا.

‎لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد لەو بەشە لە کوردستان٢ کەس لە خەڵکی سیویل تەقەیان لێکراو گیانیان لە دەستدا، هاوڵاتییەک لە ژێر ئەشکەنجەی توندی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا، یەک هاووڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە زڕگوێز لە نزیک شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.

‎لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.
‎کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net