پیام سایت سیاسی خبری

کرماشان؛ ئەمیر حسەین حەقجوویان بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، ئەمیرحسەین حەقجوویان لە چالاکانی یارسان و خاڵۆزای نەمر ڕەزا ڕەسایی بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان ئازاد کرا.

ئومیرحسەین حەقجوویاب لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوکردنی ڕەوتی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، سازکردنی دۆسیە دژی ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی سووکایەتی بە پیرۆزییەکانەوە بووە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *