پیام سایت سیاسی خبری

کرماشان؛ هاوڵاتییەکی بریندارکراوی کاتی کۆڵبەری لە هێڵی سنووری نەوسوو گیانی بەختکرد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، هەینی ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، موسعیب سەبزەواری هاوڵاتی خەڵکی گوندی قشڵاخ سەربە ڕوانسەر کە چوارشەممەی ئەم حەوتوویە سەری بەر فیشەکی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری نەوسوو کەوتبوو، بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانی بەخت کرد.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *