102
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی فارۆق عەلیزادە کوڕی عوسمان و خونچە خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، بەتەقەی چەکدارانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری بانە گیانی لە دەستدا.
هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی میرەدێ سەربە شاری بانە بەناوی ئەهوەن دەشتی، ٢٨ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ کوژرا.
شیاوی باسە تا ئێستە تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
جێی سەرنجە، چەکدارانی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە کۆڵبەران دەکەنە ئامانج و پاش کوشتن یان بریندارکردنیان بارەکانیان دەدزن.
ق.ش