کوژرانی ژنێک لە شاری دێلوڕان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٤، ژنێک بە ناسنامەی کوبرا دڵاوەر کچی عەلی خەڵکی دێلوڕان لە لایەن مێردەکەیەوە بە چەکی گەرم کوژرا.

جێی ئاماژەیە کە کوبرا دڵاوەری دایکی دوو منداڵە و هاوسەرەکەی دوای کوشتنی هەڵاتووە و هۆکاری کردەوەکە بۆ داواکاری جیابوونەوە لە لایەن کوژراوەکە دەگەڕێتەوە.

پیاوسالاری فاکتەرێکە کە مافەکانی ژنان بەرتەسک دەکاتەوە و پێشێلی دەکات، کە له سنووری ژێرچەپۆکی کۆماری ئیسلامیشدا، ئەم ئایدۆلۆژیایە کاریگەری نەرێنی هەیە لەگەڵ کەیسەکانی وەک سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و کار، هەڵاواردن لە یاساکانی بنەماڵە و کۆمەڵایەتی، هەروەها سنووردارکردنی مافە دارایی و ئابوورییەکانی ژنان. ئەم دۆخە پێویستی بە گرنگیدان و چاکسازییەکی سیستماتیکە، بۆ ئەوەی مافی ژنان بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هەموو ژنان بە بێ جیاوازی بەشداری کاروباری کۆمەڵایەتی بن و مافەکانیان دەستەبەر بکەن.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net