پیام سایت سیاسی خبری

ئازادکردنی کاتی دایه مینا سۆڵتانی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ

‏ک.م.م.ک:

به پێی ڕاپۆرته کان، ڕۆژی سێشەمه دەی ڕەزبەری٢٧٢٤، دایه مینا سۆڵتانی، دایکی نەمر شەهریار محەمەدی یەکێک له شەهیدانی شۆڕشی ژینا، پاش ٢١ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی به بێ مافی هەبوونی پارێزەر و دیداری بنەماڵە، لە زیندانی ڕژێمی ئێران له ورمێ، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

دایه مینا سۆڵتانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵە و خەڵکی شاری بۆکانە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *