ئاکسیۆنی ڕۆژی جیهانی کرێکار دەرخەری بەهێز بوونی چینی جیهانی کرێکار

Print Friendly, PDF & Email

ڕۆژی دووشەممە ئەوەڵی مانگی مەی، بەرابەر لەگەڵ ١١ی مانگی گوڵان، گەلێک ڕێپێوانی ناڕەزایەتی، خۆپیشاندانی پڕ لە قین و توڕەیی و کۆبوونەوە بە سوخەنڕانی ئاگرینەوە لە زۆربەی شارەکانی دنیا و بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار بەڕێوە چوون. داواکاری بەشداران، کە زۆر زیاتر لە ساڵی ڕابردو لە ڕوداوەکاندا بەشداریان کردبوو، لە هەر وڵاتێک بە پێی نیازی بزوتنەوەی کرێکاری گەلێک جیاوازییان بەیەکەوە هەبوو. داخوازی هاوبەش و جیهانی چینی کرێکار و خەڵکی زۆرلێکراو و ناڕازی بریتی بوون لە زیادکرانی حەقدەست هاوتەریب لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەوەڕومی ڕاستەقینە، دابین بوونی ئیمنی شوێنی کار، ئەمنیەتی پیشەیی و هەڵوەشانەوەی قەراردادی کاتی، بەرگرتن لە وێران بوونی زیاتری ژینگە و ژیاندنەوەی، کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکڕاین و ڕاگرتنی هەموو جۆرە هەوڵێکی شەڕخوازانە و سڕینەوەی نایەکسانیەکان. داخوازی تایبەتی بەیان کراو لە ئاکسیۆنەکاندا سەبارەت بە چەند وڵات دەکرێ بەم شێوەیە ئاماژە پێبکرێن: لە ئامریکا ئیئتیلافی ئەوەڵی مەی خۆپیشاندانەکانی لە کالیفۆرنیا، نیویۆرک، شیکاگۆ، فیلادلفیا و واشنگتۆن دی سی ڕێکخست بوو. داکۆکی لە پەناران و کرێکارانی کۆچبەر بە دروشمی شارۆمەندی مافێکە، و نا بۆ هەڵخڕاندنی دژایەتی لەگەڵ چین و دژایەتی کردنی پۆلیس لە داخوازیە تایبەتەکان بوون.

لە فەڕانسە بە پێی بەراوردی یەکێتیەکان دوو ملیۆن و سێسەد هەزار کەس لە ٣٠٠ خۆپیشاندان دا بەشدارییان کرد. تەنیا لە پاریس ٥٥٠ هەزار ناڕازی لە ئاکسیۆنەکاندا بەشداریان کرد کە دە بەرابەری جەمعیەتی ساڵی ٢٠٢٢ بووە. کرێکارانی کۆچبەر و بێ بەڵگەی یاسایی و هێزە دژی فاشیستەکان، کە بە شێوەیەکی بەرین بەشدار بوون، لەدژی ڕەگەزپەرستی و فاشیزمی بەرەی میللی فەڕانسە دروشمیان وتەوە. فەڕانسەویەکان بە دروشمی بژی هاوپشتی چینایەتی پێشوازییان لێکردن. سەرجەم خۆپیشاندەران لە فەڕانسە لەدژی ئامانۆئیل ماکڕۆن و یاسای بردنەسەری تەمەنی خانەنشینی دروشمیان وتەوە. لە ماڕسەی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران هۆتێل ی لۆکسی ئینتر ناسیۆناڵیان داگیر کرد و لەسەر تەختەی تەبلیغاتی هۆتێلەکە نووسیان:” بۆرژوازی لە مێنۆدایە“. ئامادەبوونی زۆری پۆلیس و هەڵسوکەوتی توندوتیژئامێزیان بوو بە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە خۆپیشاندەران لەگەڵیان تێکهەڵچن. ژمارەیەکیشیان دەستبەسەر بکرێن.

لە ئیسپانیا زیادکرانی مانگانەی خانەنشینی و هەڵوەشانەوەی یاسای سەختگیرانە لە شوێنی کار، کە لە ساڵی ٢٠١٢ وە لە لایەن حکومەتی محافزەکارەوە داسەپاوە، بەشێک لە داخوازیەکان بوون. ئەو یاسایە مافی دیموکراتیکی کرێکارانی لەنێو بردوە، یارمەتیە دەوڵەتیەکانی کەم کردۆتەوە و ماڵیات بەر دەرئامدی زیاتر کردوە.

لە لەندەن خۆپیشاندەران، کە ژمارەیان زیاتر لە ساڵی ڕابردو بوو، دژبە تاجگوزاری، شەڕ و ئیمپڕیالیزم، و بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی کۆچبەر و کۆچبەران دروشمیان وتەوە. ئەوان توندکردنەوەی ڕیازەتی ئابووریان لەلایەن کابینەی محافزەکارەوە مەحکوم کرد و خوازیاری ئەوە بوون هەزینەی یارمەتیدانی ئۆکڕاین لە شەڕدا بۆ باشتر بوونی کەیفیەتی ژیانی خەڵک تەرخان بکرێت. خۆپیشاندەران پشتیوانیان لە داخوازی مانگرتوان لە نیزام پزیشکی و بێهداشت، گواستنەوە و گەیاندنی ڕەیلی، ئیدارەکانی پۆست و مامۆستایان کرد. ئەوان داکۆکییان لە مافە ڕەواکانی خەڵکی فەلەستین کرد و زوڵم و زۆرداری دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرایلیان مەحکوم کرد.

لە سریلانکا خۆپیشاندەران خوازیاری ڕاگرتنی پیادەکردنی سیاسەتەکانی سندوقی نێونەتەوەیی دراو بوون کە گرنگترینیان بریتین لە ڕیازەتی ئابووری و خوسوسی کردنەکان. لە سیئۆل، پێتەختی کورەی باشور، دەیان هەزار خۆپیشاندەر بە شێوەی تایبەت خوازیاری کەمکردنەوەی ساعاتی کار و هەڵوەشاندەنەوەی یاسای پێشێلکەری مافە دیموکراتیکەکانی کرێکاران و یەکێتیەکان بوون. لە ژاپۆن خۆپیشاندەران خوازیاری ڕاگرتنی دووبەرابەربوونی بوجەی نیزامی و بە کارهێنانی لە بواری باشترکردنی بیمە کۆمەڵایەتیەکاندا بوون. لەم وڵاتەدا بزوتنەوەیەکی جەماوەری دژبە هەژاری و گەندەڵی حکومەتی لە ئارادایە.

ڕۆژی جیهانی کرێکار لە بەشێک لە شارەکانی ئێرانیش ڕێزی لێگیرا. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە ژمارەیەک لە کرێکاران و خەڵکی ئازادیخواز لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران و کوردستان لە ڕێگای چالاکی تەبلیغی و بەڕێوەبردنی کۆبونەوە ڕێزیان لەم ڕۆژە گرت. ئەم ڕاپۆرتانە دەڵێن کە کرێکاران و خەڵکی ئازادیخواز لە شارەکانی سنە، مەریوان، کامیاران، بانە، سەقز، تاران، ئیسفەهان، ئەهواز، و باقی شارەکانی کوردستان و ئێران یەکی مانگی مەی یان ڕێز لێگرت.

لە تاران لاوان لە شەقامی ستارخان لە شەودا ئەم دروشمانەیان وتەوە:

” مردن بۆ ستەمگەر، سڵاو بۆ کرێکار،” لە تاران پارس ژنان و پیاوانی ناڕازی دروشمی” مردن بۆ دیکتاتۆڕ” یان وتەوە. ناڕازیان ڕێگاکانی سادقیەی تارانیان گرت تا سەرکوتگەران نەتوانن بچنە ئەو ناوچەیە. لە ئیسفەهان خەڵک ئەم دروشمەیان وتەوە: کرێکار بیدارە، لە چوساندنەوە بێزارە، مردن بۆ ستەمگەر، سڵاو لە کرێکار، مەنزەلەت مافی سەلمێندراوی ئێمەیە بەڕێچوون. خوێندکاران لە گەلێک لە زانکۆکاندا بە نووسینی دەروشمەکانی خەباتکارانە و شۆڕشگێڕانە لەسەر دیواری زانکۆکان ڕۆژی جیهانی کرێکارایان ڕێز لێگرت.

مەڕاسمەکانی ئەوەڵی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار، نیشانیان دا کە کرێکارانی پێشڕەو، سۆسیالیستەکان و کومونیستەکان، واتە ڕێکخەرانی سەرەکی ڕێوڕەسمەکانی ئەم ڕۆژە، بەهێزتر بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net