پیام سایت سیاسی خبری

ئەلیگۆدەرز؛ دانپێنانی بکوژی ئاینور بە تاوانەکەیدا

ک.م.م.ک:

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیارنەمانی کچێکی تەمەن سێ ساڵان بە ناسنامەی ئاینور خەڵکی گوندی دێ‌سپی حاجی‌دەروێش سەر بە ئەلیگودەرز، لە ١٨ی گەلاوێژی٢٧٢٤ی کوردی، سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەکەی و کەسوکارەکەی، تەرمەکەی دوای شەش ڕۆژ لە چاڵە‌زێرابی دراوسێکەیاندا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان و بەپێی دانپێدانانەکانی تۆمەتبار، دوای خنکاندنی ئاینور، گوارە زێڕەکەی دزیوە و دوای دوو ڕۆژ شاردنەوەی تەرمەکەی لەناو کایەن، دەیخاتە نێو چاڵە‌زێرابەکەی خۆیانەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە پێوەندی لەگەڵ دۆسیەی کوشتنی ئەم منداڵە، جگە لە ژنە دراوسێکە کە بە دەرکردنی فەرمانی دەسبەسەرکردنی کاتی ڕەوانەی زیندان کراوە، ئەندامێکی دیکەی بنەماڵەکەی وەکوو ئاگادار لە تاوانەکە، خراوەتە ژێر لێپرسینەوە.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *