بانگهێشتی خوێندکارانی زانکۆی کوردستانی له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه‌

Print Friendly, PDF & Email

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی كچی زانكۆی كوردستان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه‌ به‌بیانوویی ڕه‌چاو نه‌كرتنی حیجابی زۆره‌ملێ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ ئه‌گه‌ر پایه‌ند به‌ یاسای حیجاب نه‌بن له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێن.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌راسه‌تی زانکۆ کوردستانی له‌ شاری سنە کە ناوەندێکی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتە، بە بیانووی “ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ”، کۆمەڵێک لە کچانی خوێندکاری ئەو زانکۆیەی بانگ کردووە. به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت بەڵێننامەی نووسراوەیان بە چەند خوێندکار واژۆ کردووە کە لە ئەگەری دووپاتبوونەوەی یاسای حیجاب، لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و زانکۆ بێبەش دەکرێن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاوشێوەی هەوڵەکانی ئەو زانکۆیە لە زۆربەی زانکۆکانی دیکەی ئێران و کوردستاندا جێبەجێ کراوە. هەر لەم پەیوەندییەدا چه‌ند ڕۆژی له‌وه‌پێش زانکۆی یەزد ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی بانگهێشت و له‌ پێدانی پێداویستیه‌كانی خوێندن بێبه‌ش كرد. شایانی باسه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌م زه‌خت هێنانه خه‌باتی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز دژبه‌ حیجابی زۆره‌ملێ به‌ پانتایی ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net