پیام سایت سیاسی خبری

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی کەم تەمەن

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناونیشانی محەمەد ڕەشیدپوور دانیشتوی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەی کەندەسوور بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، چەکدارانی رژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆلبەرە کردووە.

پێویستە بگوترێ کە ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە.

ب.ئ

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *