رفتن به محتوا
پیامسیاست • خبر • تحلیل

بانە؛ هاوڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەریدا بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

ک.م.م.ک:

هەینی ١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەیووب محەممەدزادە ٣٠ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنووریەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بریندار کرا.

شیاوی باسە کە، سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ دیتنی کاراوانی کۆڵبەران کوێرانە ئاگربارانیان کردن و لە ئەنجامدا ئەم کۆڵبەرە بەقورسی بریندار کرا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چۆنیەتی ئەو خەسارانەی بەم کۆڵبەرە گەیشتوون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

پیام بگذارید