پیام سایت سیاسی خبری

برینداربوونی هاوڵاتییەک لەلایەن ڕایەدارانی گۆمڕکی ڕازی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢۷ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەلاحەدین یووسفی خەڵکی گوندی ڕازی سەربە بەشی قوتووری شاری خۆی لەلایەن ڕایەدارانی سنووری ڕازی کەوتە بەر لێدان و بە زەبری چەقۆ بە قورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبۆنەی هەڵگرتنی چەندد کیلۆ چای هێرشی کرایەسەر و جومگە و بەرقولی بە قورسی بریندار کراوە.

شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قورسیی برینەکەی تووشی دابەزینی ئاستی هۆش و خوێنبەربوونی قووڵ بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری خۆئ کراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *