پیام سایت سیاسی خبری

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، ٣ کۆڵبەر بەناوەکانی محەممەد وەیسی خەڵکی سەقز، زاهر( ناوی بنەماڵەیی نادیار) خەڵکی بۆکان و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی ئەمیر محەممەدی خەڵکی گوندی کیسلە سەربە بەشی ناوەندی شاری سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری هەنگەژاڵ و نەوسوود بە قورسی بریندار کران.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ، کۆڵبەرێک بەناوی ئاریا مەعادی ١٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرانە لەکاتی کۆڵبەری دەکەونە بۆسەی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێرانەوە و بەبئ هۆشداریپێدانی پێشوەختە تەقەیان لێدەکرێت.

شیاوی باسە، ئەم کۆڵبەرانە بەبۆنەی قووڵی برینەکانیانەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمان گوازراونەتەوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *