بزووتنەوەی دژە شەڕ بۆ وەستاندنی ئەرتەشی ئیسرائیل پەرەدەستێنێ

Print Friendly, PDF & Email

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ئۆکتۆبر، بەرابەر لەگەڵ ٢ی خەزەڵوەر، لە زمان بەرپرسانی غەززەوە ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئاکامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل،٧٠٠ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی غەززەش هاوکات ڕایگەیاند، بەپێی ڕێژەی قوربانیانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ژمارەی کوژراوەکانی غەززە گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٧٩١ کەس، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٣٦٠ کەسیان منداڵن و ١٥ هەزار کەسیش بریندار بوون. لە جەرگەی جینایەتە ترسناکەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل لەدژی خەڵکی بێ دیفاعی غەززە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕانسە، دوای سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا، ئاڵمان و بریتانیا، گەیشتە قودس و هاوشێوەی ئەوان، سیاسەتی ئیمپریالیستیی پشتیوانی سەد لەسەدی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و ناردنی یارمەتی هەمەلایەنەی بۆ بەردەوامیدان بە کوشتار و پێشێلکردنی مافی فەلەستینییەکان دووپاتکردەوە. ماکرۆن بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کوژرانی هەزاران منداڵ و گەورە و بچووکی فەلەستینی بکات، لافی مرۆڤدۆستی لێدا و باسی لە پێویستی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان کرد. هاوکات بەپێچەوانەی لێدوانەکانی ئەم ڕاستڕەوە دژە کرێکار و خزمەتکارەی سەرمایە، کۆمەڵانی خەڵکی جیهان خوازیاری ئاگربەستی دەستبەجێ لە فەلەستین و پێویستی بەپەلەی ناردنی بیست هێندەى هاوکارییەکانی ئێستا بۆ دانیشتوانی غەززە بوون. کۆمۆنیستەکان، مرۆڤدۆستان و کەسانی پێشەنگ لە بزووتنەوەی دژە شەڕ لە سەرانسەری جیهان، وێڕای پشتیوانی لەو داواکارییە بەپەلە و هەنووکەییانە، ڕێگەچارەی کۆتاییان بۆ پرسی ئیسرائیل و فەلەستین پێشکەش کرد. ئەم ڕێگەچارانە لەگەڵ خۆپیشاندانە ملیۆنییەکاندا خرایەڕوو. ڕۆژی شەممە (٢١ی ئۆکتۆبر (بەرابەر لەگەڵ ٢٩ی ڕەزبەر، ٣٠٠ هەزار خۆپیشاندەر لە لەندەن بەبێ لەبەرچاوگرتنی قەدەغەکردنەکان، ڕێپێوانیان کرد و وێڕای بەرزکردنەوەی ئاڵای فەلەستین، لە بەرژەوەندی فەلەستینییەکان دروشمیان دا. هەفتەیەک پێشتریش ١٥٠ هەزار خۆپیشاندەر لە ڕێپێوانێکی هاوشێوەدا بەشدارییان کردبوو.

پەرەسەندنی بەرچاوی بەشداربووان نیشانەی شکستی پڕوپاگەندەی ژەهراوی دەسەڵاتدارانی دەستی ڕاستی و میدیاکانیان لە بەریتانیا لە بەرژەوەندی دەوڵەتی ئیسرائیل و پشتگیری لە تاوانەکانییەتی. لایەنگرانی فەلەستین و بەتایبەتی لاوان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چەند شارێک لەوانە شاری نیۆیۆرک و چەند زانکۆیەک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پڕوپاگەندەی دەوڵەت و میدیاکانیان و ناردنی پووڵ و کەرەستەی سەربازی پێشکەوتوویان بۆ ئیسرائیل مەحکووم کرد و خوازیاری وەستاندنی شەڕ و کۆتایی هێنانیانی دەستبەجێی ئاگربارانی بەردەوامی دەوڵەتی ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵکی غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین و لوبنان بوون.

کابینەی ماکرۆن لە فەڕانسە هەرچەشنە خۆپێشاندانێکی لە بەرژەوەندی فەلەستینییەکان قەدەغە کرد و پۆلیس و هێزەکانی دیکەی خستە حاڵەتی ئامادەباش بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە دژی ئیسرائیل. ڕۆژی ١٤ی ئۆکتۆبر سەدان گەنج لە ژێر گوشاری ئامێرە ئاوپژێنە بەهێزەکان و گازی فرمێسکڕێژدا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و لەدژی دەوڵەت ڕێپێوانیان کرد. ڕۆژی شەممە ٢١ی ئۆکتۆبر ژمارەی خۆپیشاندەرانی پشتیوانی لە خەڵکی غەززە تەنیا لە پاریس گەیشتە ١٥ هەزار کەس. لە ئاڵمانیش نەوەکانی نازییەکان هەر چەشنە خۆپیشاندانێکیان بە قازانجی خەڵکی فەلەستین بە کردەیەکی فاشیستی ناوبرد و قەدەغەیان کرد. بەڵام لایەنگرانی چارەسەری عادڵانەی پرسی فەلەستین لە شارەکانی وەک بڕلین، بەبێ گوێدان بە هێزی زۆر و زەوەندی پۆلیس، وێڕای مەحکوومکردنی ڕێوشوێنە سەرکوتگەرییەکانی حکومەت، خوازیاری کۆتایی هێنان بە تاوانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی بێ دیفاعی غەززە بوون. چەندین کۆبوونەوە و ڕێپێوانی هاوشێوەش لە بەشێک لە شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا لەوانە ئیسپانیا، ئیتالیا، یۆنان و سوید و هەروەها وڵاتانی ئەمریکای لاتین وەک ئارژانتین و بریزیل و چەند وڵاتێک لە ئاسیا و ئەفریقا بەڕێوەچوون. جگە لەو ئاکسیۆن و ناڕەزایەتییانە، ڕێکخراوە کرێکارییەکان و مامۆستایانی زانکۆکان لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆیان لە ئاست شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئیسرائیل و فەلەستین ڕوونکردەوە. زیاتر لە ١٧٠٠ مامۆستای کۆمەڵناسی لە زانکۆکانی جیهان لە ڕێگەی نامەیەکی کراوەی هاوبەشەوە، هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەڵکی فەلەستین دەربڕی. ئەم مامۆستایانە لە سەرەتای نامەکەیاندا کە ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبر( ٢٦ ڕەزبەر) لە ماڵپەڕەکاندا بڵاوکرایەوە، نووسیویانە: ئێمە وەک کۆمەڵناس و ئەندامێکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بەبێ هیچ شەرت و مەرجێک توندوتیژییەکانی ئەم دواییە لە دژی خەڵکی فەلەستین لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا لە لایەن ڕژیمی ئیسرائیلەوە مەحکووم دەکەین“. ئەوان وێڕای ئاماژە بە تاوانەکانی ئیسرائیل کە درێژەی توندوتیژییەکی ٧٥ ساڵەیە، هاوکاریی بێ درێغی دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت دەوڵەتی ئەمریکایان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل ئیدانە کرد. ئەم کۆمەڵناسانە لەکۆتاییدا خوازیاری ئاگربەست و ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو شەڕە بوون و داوایان لە هاوکارەکانیان لە ئاستی جیهاندا کرد کە بەرامبەر بە جینایەتەکانی ئیسرائیل هەڵوێست بگرن. پێویستە هاوکات لەگەڵ هێز و بزووتنەوەکانی دژ بە شەڕی ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین، ڕاستییەکی گرنگیش لەبەرچاو بگیرێت. بۆڕاگرتنوکۆتاییهێنانبەجینایەتیکۆنەپەرستانیئایینیبەهەمووجۆرەکانییەوەوهەروەهاکورتکردنەوەیدەستیئیمپریالیستەکان،

پێویستە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ پرسی کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل بدۆزرێتەوە. خەبات و تێکۆشانی خەڵکی ناوچەکە لەپێناو ئازادی و بەرابەری و سەرکەوتنی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی حکوومەتی ئیسلامی، دەتوانێت کاریگەرییەکی چارەنووسسازی لەسەر خەباتی خەڵکی فەلەستین و کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی ئیسرائیل هەبێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net