پیام سایت سیاسی خبری

بوکان؛ دەستگیرکردنی یاریزانێکی گەنجی تۆپی پێ

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی.هەرزەکارێک بە ناوی نەوید مستەفازادە تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی دەشبەندی سەر بە پارێزگای بوکان، لە لایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هەرزەکارە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەم شارەدا گواسترایەوە.

پێویستە بگوترێ هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە، لەبەردەستدا نییە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *