بەردەوامی سەرکوتکردنی خوێندکارانی زانکۆه‌كان له‌شاره‌كانی ئێران

Print Friendly, PDF & Email

لە درێژەی شەپۆلی دەستبه‌سه‌رکردن و بانگهێشتکردنی خوێندکاران و تۆمارکردنی دۆسیە و “ڕاگرتن و دەرکردن”ی سەدان خوێندکاری ناڕازی، ڕێوشوێنی ئەمنی وەک دانانی کامێرا و جێگیرکردنی هێزی ئەمنی لەژێر ناونیشانی “هێزی ئاسایش و پاسەوانی” له‌ زانکۆکاندا ئەنجام دەدرێت.

چڕکردنەوەی جه‌و و فه‌زای ئەمنی و سەرکوتکردن و بانگهێشتکردن و دەرکردنی خوێندکارانی زانكۆه‌كان و مامۆستایانی ناڕازی، لەژێر ناونیشانی “دەسەڵاتەکانی ڕاسپێردراو”ی ئەنجومەنی باڵای ئه‌منییه‌ت بۆ سەرۆکی زانکۆکان ئەنجام دەدرێت، ئەو دەسەڵاتانەی کە زانکۆ لە دامەزراوەیەکی زانستییەوە دەگۆڕن بۆ “دامەزراوەیه‌كی ئه‌منی سیاسی”. لە دوایین حاڵەتی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە زانکۆکاندا، ئەنجوومەنی سینفی خوێندكارانی وڵات ڕاپۆرتیان لەسەر دانانی کامێرای ئەمنی بەربڵاو لە دەوروبەری زانکۆی “تەربیه‌ت موده‌ڕێس” بڵاوکردەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net