پیام سایت سیاسی خبری

بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی شووتی هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕەزا ساتیاروەند، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی ماژین سەر بە ئیلام و کارمەندی پێشووی ئیدارەی تەندروستی پول‌دوختەر، بەهۆی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلەکەی لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی ئەهوازەوە، تووشی وەرگەڕان بووە و گیانی لەدەست داوە.

ئەم هاوڵاتییە لە گەڵ گۆڕینی بەڵێندەری کۆمپانیاکە کە سەر بە ئیدارەی تەندروستییە و دوای دابەزاندنی مووچەی یاسایی، دەستی لەکارکێشایەوە. بۆیە ناچاربوو ئۆتۆمبێلەکەی بۆ گواستنەوەی کەلوپەل لە بەندەرەکانی باشووری ئێرانەوە بۆ شوێنەکانی دیکە بەکاربهێنێت.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *