جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ڕێژیلە سەقز

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرزاد خادەمی خەڵکی شاری سەقز لە زیندانی ڕێژیم لەو شارە جێبەجێکرا.

شیاوی باسە، ئەم زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵان بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕاگوازرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ ٢٧٢٠ی کوردی، دەستبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمئ قەزاییەوە بە ئێعدام کرابوو.

شیاوی باسە ئێعدامی ئەم زیندانییە، لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net