پیام سایت سیاسی خبری

خۆکوژی دوو برای زیندانیکراو بەهۆی ئەشکەنجەدان لە زیندانی ڕژێم له ورمێ

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، فەردین ئاقازادە و فەرهاد ئاقازادە، دوو برای زیندانیکراوی خەڵکی ورمێ دوای ئەشکەنجەدانیان لەلایەن ئەفسەرانی زیندان و گواستنەوەیان بۆ شانەی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران له ورمێ، بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی تیژ هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو.

ئەم دوو بەندکراوە، دوای ئەو هەوڵی خۆکوشتنە، بۆ نەخۆشخانەی زیندان گوازراونەتەوە و تا ئێستا لە باروودۆخی تەندرووستییان هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *