پیام سایت سیاسی خبری

دەرکردنی سزای یەک ساڵ زیندانی بۆ سەمەد پورشە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەمەد پورشە، خەڵکی شاری یاسوج و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ساڵیادی ژینا ئەمینی، لە لایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەری ڕژێمی ئێران له یاسووج، بە ١ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تێکدان و بەلاڕێدابردنی زەینی گشتی، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ١ ساڵ بەندکران مەحکووم کراوه.

سەمەد پۆرشە لە ٢٥ی خەرمانانی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ژینا ئەمینی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە له یاسووج دەستبەسەر کرا، پاشان له سەرەتای خەزەڵوەری ئەمساڵ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، تا کۆتایی پرۆسەی دۆسیەکەی، لە زیندان ئازاد کرابوو.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *