سنە؛ سزادانی ماڵیی دوو چالاکی سێنفی مامۆستایان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، دوو مامۆستای پەروەرده بە ناسنامەی مەسعوود فەرهیختە و مەجید کەریمی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سنە، حوکمی پێبژاردنیان بەسەردا سەپێندرا.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو چالاکەی پەروەرده، بە بەشداریکردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی و پێشکەشکردنی وتار و پاڵپشتیکردنی مامۆستایانی زیندانیکراو تۆمەتبار کران و سزای بژاردنی هەشت ملیۆن تمەنیان له بری سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

پێویستە بگوترێ، مەجید کەریمی، چالاکوانی چینی مامۆستایانی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە کاتی ناڕەزایەتیی مامۆستایاندا دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. هەروەها مەسعوود فەرهیختە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی مامۆستایانی ئیسلامشار، لە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، له ماڵەکەی خۆیدا له شاری کەرەج، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمەوە دەسبەسەر و بۆ زیندانی قزڵحەسار راگوێز کرا. پاشان له جۆزەردانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net