پیام سایت سیاسی خبری

سەقز؛ ئازادی کاتی مێرمنداڵێک بەشێوەی کاتی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

شەممە ١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، منداڵێک بە ناونیشانی مەتین ڕازیان ١٧ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ملە سەربە شاری سەقز پاش ١٤ ڕۆژ دەستبەسەری بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

شیاوی باسە، مەتین ڕازیان ١٤ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری سەقز ڕفێنراو و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم گوازرایەوە و پاشا بۆ بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەن کرا.
ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی دڕاندن و ئاگرتێبەردانی لافیتەی پڕۆپاگاندای هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر کرابوو و هەنووکە دۆسیەیەک هەر بەم تۆمەتەوە لە دادگای ئینقلابی ڕێژیم بۆ ناوبراو لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *