پیام سایت سیاسی خبری

سەقز؛ خۆکوشتنی هەرزەکارێک

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هەرزەکارێک بە ناوی سام شەریفی، تەمەن ١٦ ساڵ، کوڕی حسام خەڵکی شاری سەقز، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێگری ئاماژەیە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە یەکێک بووە لە بەهرەمەندە گەشاوەکانی خوێندن لە ئاستی خۆیدا، هۆکارەکانی ئەم خۆکوشتنە دیارنییە و ئێستاش هەر نامۆیە.

شایانی باسە، هەژاریی سیستماتیکی سەپێنراو، لاوازی سیستەمی یاسایی و دادپەروەری، ئەو سەرکوت و ستەمانەی کە بەسەر نەتەوەی ستەملێکراوی کورددا سەپێنراوە، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم خۆکوشتنانەن لە نێو گەنجان و تەنانەت منداڵانیشدا.

ک.ح

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *