سەپاندنی سزای بەندکردن و دوورخستنەوە بە سەرحسەین بورکە-دا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی حسەین بورکە خەڵکی گوندی سۆغاڵوێ سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی رژیم لە شاری مەهاباد، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی و یەک ساڵ دوورخستنەوە بۆ ورمێ، مەحکووم کراوە.

جێی ئاماژەیه، ناوبراو لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی حکوومەتی ئێران، تۆمەتبار کراوە.

ئەم هاووڵاتییه، لە ناوەڕاستی مانگی رەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. پاشان دوو رژ دوای ئازادکردنی ناوبراو، له ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، دادگای حکوومەتی له پیرانشار بانگهێشت و جارێکی دیکە دەستبەسەری کردەوە و ڕەوانەی زیندانی رژیم لە نەغەدە کرا.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net