پیام سایت سیاسی خبری

شنۆ؛ ئازادی کاتی هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٢ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سابیر ئیبراهیمی ٢٤ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ئاڵکاوێ سەربە شاری شنۆ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

شیاوی بادە، ناوبراو سێشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

جێی سەرنجە، ناوبراو پاش خستنە ژێر گوشار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و کۆتایی خولی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *