پیام سایت سیاسی خبری

شنۆ؛ ئیدریس کارساز سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ئیدریس کارساز خەڵکی شنۆ بەتۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شنۆ بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

حوکمی زیندانی ئەم هاوڵاتییە لەکاتێکدا بۆی دەرچووە کە ، ناوبراو بەدانانی بارمتەی ٦٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە کە، ئیدریس کارساز لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ تەواوکردنی ڕەوتی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *