پیام سایت سیاسی خبری

شنۆ؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی زانیار مەهدیزادە خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ماڵەکەی خۆی و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە پاش دەستبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *