پیام سایت سیاسی خبری

قوروە؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی مەهدی چراغی هاوڵاتی ٣٤ساڵ تەمەنی خەڵکی قوروە کە حەوت ساڵی بەرێ بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە کوشتنەوە مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ڕێژیمی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە جێبەجێکرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی مەهدی چراغی، لەلایەن سەرچاوە فەرمیی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *