لوڕستان؛ فشارخستنە سەر بنەماڵەی عەلی مووسەوی لەلایەن دامەزراوە حکوومییەکانەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK،‏ بنەماڵەی عەلی مووسەوی، مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری دووڕۆ له پارێزگای لوڕستان، کە له چوارشەمەسووریدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێمەوە کوژرا، لەلایەن پێش‌نوێژی هەینی و هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، خراونەتە ژێر گوشار و هەڕەشەوە.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵەکانی بنەماڵەی قوربانی بۆ لێپێچینەوەی یاسایی بکوژەکان، بەرەوڕووی هەڕەشە و فشاری دامەزراوەی نوێژی هەینی و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بوونەتەوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: کاتێک ناسنامەی بکوژەکان کە له هێزەکانی بەسیجن، دیاری کرا، تاوانبارەکان دووڕۆیان بەجێهێشت و دادگاکانی ڕژیم لەم شارەدا تا ئێستا ئامادە نەبوون سکاڵای بنەماڵەی کوژراو تۆمار بکەن .

جێی ئاماژەیه، کە عەلی موسەوی له بۆنەی چوارشەممەسووریدا لە پارکی خوێندکارانی شاری دووڕۆ، له دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆی له سووکایەتی پێکردنی، لەلایەن هێزەکانی بەسیجی رژێمەوە، بوو بە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە و بە سەختی برینداریان کرد، پاشان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە تاران و له رۆژی ١٣ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هەر لەو نەخۆشخانەیە گیانی لە دەستدا.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net