پیام سایت سیاسی خبری

لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد

ک. م. م.ک

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی٢٧٢٤، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی #عەلیڕەزا_نووریان، تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی شاری ئەسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور، کە پێشتر لەلایەن سیستەمی دادوەری به تۆمەتی پەیوەست بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی وەکێڵ‌ئاباد لە مەشهەد بە نهێنی لەسێدارەدرا.

ناوبراو له سێ ساڵ پێش ئێستاوه بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان دەسبەسەرکراوە و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و بە نهێنی و بەبێ ئاگاداری خێزانەکەی حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *