پیام سایت سیاسی خبری

مەترسی له سەر باری تەندروستی وریشه مورادی

‏ک.م.م.ک:

وریشە مورادی بەندکراوی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، کە بە تۆمەتی بەغی ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان بووەتەوە، لەژێر فشاری دامەزراوە ئەمنییەکان و پێشێلکارییەکانی بەرپرسانی زیندان، له چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ خوێنبەربوونی نێوزگ و ڕیخۆڵەی قەدەغه کراوه و ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی له سەر باری تەندروستی ناوبراو.

وریشە مورادی (جوانا سنە) کە پێشتر لە دوای مانگرتن لە خواردن ڕووبەڕووی کێشەی جەستەیی سەخت بووبووەوە، تەنیا یەکجار گواسترایەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان و تا ئێستا ڕێگری لە تەواوکردنی خولی چارەسەری خوێنبەربوونی ڕیخۆڵەکانی لێکراوه.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *