پیام سایت سیاسی خبری

نەغەده؛ ئازاد کردنی کاتیی هاووڵاتییەک

ک.م.م.ک

چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناسنامەی سەلام (شاهین) ئازەری، خەڵکی نەغەده، لە بەندیخانەی ئەم شاره، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه کە ئەم هاووڵاتیه،پێشتر ڕۆژی شەممە ٢٧ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ، هێزه ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران هەڵیانکوتایه سەر شوێنی کارەکەی و بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا و لە هەمان کاتدا ماڵی تایبەتی ناوبراویان پشکنی.

شایانی باسە لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *