رفتن به محتوا
پیامسیاست • خبر • تحلیل

هەوڵی خۆکوژی پزیشکێکی ناسراوی خەڵکی سنە دوابەدوای ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، شەممە ١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دوکتۆر داراب زوهری پزیشک و نووسەری خەڵکی سنە دوابەدوای ئەشکەنجە و سووکایەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران پاش ئازادی دەستی دایە خۆکوژی کە لەڕێی فریاگوزاری بەکاتی هاوپیشەکانی ڕزگاری بوو.

شیاوی باسە، ئەم ئەندامە ناسراو و خۆشەویستەی کۆمەڵگای دەرمانی کوردستان، مانگی ڕابردوو بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە والی تایبەتی خۆی لەهەمبەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و پاشان بەقورسی ئەشکەنجە و بێڕێزی پێکراوە.

جێی سەرنجە کە، جەستەی نیوەگیانی دوکتۆر زوهری لەلایەن هاوپیشەکانییەوە لە شوێنی پاوپۆن(کتێبخانە) ی نەخۆشخانە دۆزرابوویەوە کە بەهۆی پێڕاگەیشتنی بەپەلە لە مردنی خاترجەمی ڕزگاری بووە.

ق.ش

Original Article

پیام بگذارید