پیام سایت سیاسی خبری

ورمێ؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە بێدەنگی ڕاگەیەندنەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی حەسەن یووسفی ئازەر هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدە کەلەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنراباس، لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پێشتر حەسەن یووسفی ئازەر لە تێهەڵچوونێکی سەرشەقام فەردیب ئیبراهیمی هاوڵاتیی خەڵکی شنۆی کوشتبوو.

شیاوی باسە کە ڕاگەیەندنە فەرمییەکانی ڕێژیم و نێزیک لە هێزی قەزایی، جێبەجێکردنی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *