ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی آپریل ۲۰۲۴

Print Friendly, PDF & Email

بە هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆکردراوەتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆڤییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.

حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .

پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

ئێعدام

لەم مانگە دا سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان هەروا بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ۵ کەس ئێعدام کراون.

دەستبەسەری و زیندان

لەم مانگەشدا هەروەها دەستبەسەری و زیندانی کردن بەشی هەرە زۆری ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی ۵۲ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون، رێژەی گیراوانی ژن ۴ کەسن کە حووکمی زیندانیان بەسەرداسەپێندراوە. بە گشتی ۱۷ کەس ۲۳ ساڵ و ۸ مانگ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ۴ کۆڵبەر کووژران، ۲۳ كۆڵبەر و كاسبكار بە گرانی بریندارن.

خۆکوژی و قەتڵ

ڕێژەی خۆکوژی و قەتڵی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی بووین. لەم مانگە دا، ۸ ژن و ۱۷ پیاو خۆیان کوشتووە و هەروەها ۴ ژن و ۱۰ پیاو کوژراون.

مین بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا بە هۆی تەقینەوەی مین ۱ کەس بەگرانی بریندار بووە ١ کەسی تر بە هووی تۆندی برینە کانی گیانی لەدەست دا.

لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد لەو بەشە لە کوردستان ۲ کەس لە خەڵکی سیویل تەقەیان لێکراو گیانیان له دەستداوه.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net