پیام سایت سیاسی خبری

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی خزمەتگوزارییە شارییەکانی شارەوانی ئیلام

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، کرێکارانی خزمەتگوزاریە شارییەکانی شارەوانیی ئیلام لە بەردەم بینای ناوەندیی شارەوانی ئەو شارە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

کرێکاران لە سەرما و تاریکی شەودا ئەم گردبوونەوەیان بەڕێوە برد، کە سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان، پەیامێکی جددی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەبارەت بە تێکچوونی باری گوزەرانیان بکەن.

ئەم هاووڵاتییانە لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکەیاندا، داوای مووچەی مانگە پێشووەکان و بیمەی کۆمەڵایەتی و ئەنجامدانی گرێبەست و دیاریکردنی دۆخی کار و دامەزراندنیان کرد.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *