خۆکوژی موختار هەواسی تازە زاوایەک کە ئەنجامی ناکارامەیی حکوومەت و نادادوەری بەسیستەمکراوی حکوومی دێتە هەژمار

ک.م.م.ک:

موختار هەواسی قوربانی ناکارامەیت بەرپرسانی کۆماری جینایەتکاری ئێران، گەنجێکی پارێزگای لوڕستان و کوڕی ئیسفەندیار لە تەمەنی مێرمنداڵی بەبۆنەی گوشاری کۆمەڵایەتی و ئابووری کە زۆرینەی گەنجانی ئێران گیرۆدەین، دەستیدایە خۆکوژی، ئەم گەنجە کە بەبۆنەی نەبوونی توانای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و گوشاری ماڵی کە لە نەبوونی ئابووری بەهێزەوە سەرچاوە دەگرێت تووشی خەمۆکی ببوو، لە کۆتاییدا بەلێدانی فیشەک لە بناگوێی خۆی، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

کۆماری ئیسلامی ئێران، بە گرنگی پێنەدان و سەرکوتی بەربڵاو، کۆمەڵگایەکی پێکهێناوە کە لەوێد گەنجان نە ئەمنییەتیان هەیە، نە کارێک بۆ دابینکردنی ژیان، و تەنانەت ڕۆچنەیەک بۆ چاکسازی و ڕەخنە لە دۆخی هەبوو.
گوشاری قورسی ئابووری و کۆمەڵایەتت، قەیرانی سیاسیی و ناکارامەیی بە سیستەمکراو، توێژی گەنجی ئێرانی تا سنوورەکانی فەوتان ڕاکێش کردووە، گەنجان هیچ داهاتوویەک بەدی ناکەن، هیوایەکیان بەگۆڕانی دۆخەکە نییە و لەبەرانبەر سەرکوتی سیستەم کپ کراون. حکوومەتێ کە سامانی نەتەوەیی بەتاڵان بردووە و سەرچاوە داراییەکانی وڵاتی سپاردوەتە بەرپێی هێزە پڕۆکسیتوکانی لەدەروەی سنوورەکانی ئێران.

خەڵکی لە کەمترینەکانی ژیان بێبەری کردووە، ئەم ڕێژیمە لەڕێی داخستنی هەر چەشنە کەشێک بۆ ئاخاوتن، گەنجانی بەو ڕایە گەیاندووە کە خۆکوژی دواین ڕێی ڕزگارت لەو ژیانە نگریسە بێت. خۆکوژی موختار و دەیان گەنجی دیکەی ئێران هۆشدارییەکی جیدد بەرانبەر ئەو دۆخە قیزەونەیە کە گەنجان ڕووبەڕووی بوونەتەوە.
ئەم شەپۆلە بەرینەی خۆکوژییەکاب ئەنجامی ڕاستەوخۆی ناکارامەیی بەرپرسانی حکوومی لە چارەسەرکردنی قەیرانو ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی وڵاتە.

ئامارەکان دەری دەخەن کە خۆکوژی لە ئێران ڕوو لە هەڵکشانە و ئەم ڕەوتە لە ناوچە هەژارنشینەکانی وەکوو کوردستان، لوڕستان و سیستان و بەلووچستان زۆرتر بەرچاو دەکەوێت.

لەکاتێکدا دەوڵەتی ئێران بەردەوام هەوڵی داوە لە پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی وڵات خۆگێل بکات یان ناگرنگ ببینرێت، بەڵام ڕاستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بەشێوازێکە کە ناتوانی بە سانایی چاوپۆشی لێ بکەی. دەسڕانەگەیشتنی گەنجان بە هەڵی کار، هەڵاوسان تاقەت پڕووکێن و هەڵکشانی تێچووی ژیان و کەمبوونەوەی هێزی کڕین بەتایبەت لە ناوچە هەژار نشینەکان گوشاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زێدەتری خستۆتە سەرخەڵک، زۆرینەی گەنجانی ناوچەکانی وەکوو کوردستان و لوڕستان و پارێزگا سنوورییەکان بەبۆنەی گرنگی پێنەدانی دەوڵەت بە گەشەی ئابووری و ژێرخانە کۆمەڵایەتییەکان لە کەمترین پێداویستییەکانی ژیان بێبەرین.

ناتوانرێ ئەم خۆکوژیانە وەکوو بڕیاری تاکی ناوزەد بکەی، ئەمانە کوشتنی حکوومین، ئەو گەنجانەی لەبەرانبەر گەندەڵی، دزی و ستەمی دەسەڵاتداران، ڕێگەچارەیەک جگە لە کۆتایی هێنان بەژیانی خۆیان شک نابەن. ئەو گەنجانەی کە هەر ڕۆژ قوربانی سیاسەتی ڕێژیمێک کە تەنیا بیر لە مانەوەی خۆی دەکاتەوە. هەر تەقاندنی فیشەکێک لە سەری گەنجێک فیذەکێکی ترە کە کۆماری ئیسلامی دەیدات لە جەستەی خەڵکی ئێران.

یاس بوونی کۆمەڵایەتت، میراتی ڕەشی کۆماری ئیسلامییە. حکوومەتی ئێران تەنیا سەرچاوەی ئابووری وڵاتی تاڵان نەکردووە، بەڵکوو ڕۆح و دەروونی خەڵکیشی لە تەنگەژەی هەژاری و بێ هیوایی فەوتاندووە. موختار هەواسی تەنیا یەکێک لە قوربانیانی ڕێژیمی ئێرانە و ئەم پرسە پێویستی سەرنجی خێرا و جیددیە، بەڵام تا ئەو کاتەی سیاسەتی هەڵەی ئابووری و کۆمەڵایەتت درێژەی هەبێت و دەوڵەت وڵامدەری کێشە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگا نەبێت، ئەم ڕەوتە تاڵە وەکوو خۆی بەردەوام دەبێت……

ڕاپۆرت لە سورەییا مەحموودی

وەرگێڕان ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net