25
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری٢٧٢٤، حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا کەریمی زەڕئەسوەند خەڵکی گوندی چەغاخور سەر بە فەڕوخشار له چوارمەحاڵ و بەختیاری، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە هەمان شاردا جێبەجێ کرا.
جێی ئاماژەیه، حوکمی ئەم هاووڵاتییە کە نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر لە لایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، له بێدەنگییەکی تەواوی میدیاییدا جێبەجێ کرا.
خ.ع